|
Date |
رێکه‌وتی:24،12،85 |
|
|
|
|
|
ژماره‌ی ته‌نزیم: 024 |
|
|
News
Nr. |
کۆدی
هه‌واڵ:107 |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
Lates News related to Kurds and Kurdistan |
||
تازه‌ترین
هه‌واڵه‌کانی
پێوه‌ندیدار
به کورد و
کوردستان
ناوه‌ندی خه‌به‌ری
حیزبی
دیموکراتی
کوردستانی
ئێران
سنه: گیرانی
دوو کرێکاری
کورد له لایه‌ن
ئیتلاعاته‌وه.
ناوه‌ندی
خه‌به‌ری
حدکا، 24،12،85:
بێ‌کاری و رۆژ
به رۆژ گران
بوونی
پێویستیه‌کانی
ژیان له
کوردستانی بن
ده‌ستی
ئێران‌دا له‌ماوه‌ی
هاتنه سه‌ر
کاری رژیمی
ئاخوندی هه‌مووکات
هۆکارگه‌لێک
بوگن بۆ، روو
له شاره گه‌وره‌کانی
ئێران کردنی
کرێکارانی
کورد به مه‌به‌ستی
دۆزینه‌وه‌ی
کار و دابین
کردنی لانیکه‌می
پێداویستیه‌کانی
ژیانی خۆیان و
بنه‌ماله‌که‌یان.
له‌م
سالانه‌ی
دوایدا و
دوابه‌دوای
بوژانه‌وه‌ی
کوردستانی
باشور له
باری ئابوریه‌وه
ئه‌و به‌شه
له کوردستان
بووه‌ته مه‌نزلگه‌ی
کار و پژیوی
په‌یداکردنی
به‌شێک له
کرێکارانی
کوردستانی ئه‌ودیو.
"محمد
مرادی" و
"محمدکریم
زارعی" دوو له‌و
کرێکارانه‌ن
که بۆ په‌یدا
کردنی کار
رویان له
کوردستانی گه‌رمێن
کردووه و
ماوه‌یک له‌وێدا
به
کرێکاریان
کردووه. به‌لام
به پێ ئه‌و
زانیاریانه
که له شاری
سنه‌وه گه‌یشتون
له گه‌رانه‌وه‌یاندا
له لایه‌ن ده‌زگای
ئیتلاعاتی
رژیمی ئه‌و
شاره‌وه ده‌سبه‌سه‌ر
ده‌کرێن، و ئه‌وه
بۆ ماوه‌ی
زیاتر له
مانگێکه له
زیندانه‌کانی
ئیتلاعاتی
شاری سنه‌دا
له ژێر ئازار
و ئه‌شکه‌نجه‌دان.
"محمد
مردای" ماوه‌ی
27 رۆژ و
"محمدکریم زارعی"
ماوه‌ی 37 رۆژه
له به‌ندیخانه‌دان
، ئه‌مه سه‌ره‌رای
ئه‌وه که که‌س‌وکاری
ئه‌و دوو به‌ندکراوه
چه‌ندین جار
له‌و ماوه‌یه‌دا
له دادگۆسته‌ری
سنه قه‌راری
ئازادی ئه‌وانیان
وه‌رگرتووه
و ته‌حویلی
ئیتلاعتیان
داوه به‌لام
هێشتاکه
ئیتلاعات
ئازادی نه‌کردوون
و ته‌نانه‌ت
تاکو ئێستاش
هیچ چه‌شنه
زانیاریکی به
بنه‌ماله‌کانیان
نه‌داوه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به
چاره‌نوسی ئه‌و
دوو کرێکاره
گیراوه.
بێ سه‌روشوێن
بوونی ئه‌فسه‌رێکی
ئێرانی له
ئێراق
تلڤزیونی
العربیه : له
هه‌والێکی
کۆرتدا
تلڤزیونی
العربیه له
زاری
به‌رپرسێکی
سپای قۆدسه‌وه
که نه‌یویستوه
ناوی ئاشکرا
بێت رایگه‌یاند،
که یه‌کێک له
کادێره
نیزامیه‌کانی
سه‌ر به
سۆپاکه‌یان"سپاه
قدس" که له
ئێراقدا خه‌ریکی
به‌رێوه
بردنی ئه‌رکه‌کانی
بووه، ماوه‌ی
نزیک به
مانگێکه که
هێلی په‌یوه‌ندیه‌کانی
له‌گه‌ل ناوه‌ندی
ئه‌و سۆپایه‌دا
بردراون و
ناوه‌ندی
سۆپای قۆدس
هیج ئاگاداری
چاره‌نوسی ئه‌و
نیه دوای
پچرانی په‌یوه‌ندیه‌کانی
له گه‌لیان.
هه‌روه‌ها ئه‌م
کاناله
ئامژه‌ی به‌وه‌دا
که ئه‌و که‌سه‌ی
که دیارنیه
ناوی"محمد
محسن
شیرازی"ه و پله‌ی
سه‌رهه‌نگی
هه‌بووه له
سۆپای قۆدسدا.
رێککه‌وتنی
1+5 له سه‌ر
خاله
پێشنیارکراوه‌کان
سه‌باره‌ت به
توندتر کردنی
گه‌ماروه‌کانی
سه‌ر ئێران
15.03.2007،
نوێنه‌رانی
ئه‌و شێش وه‌لاته‌ی
که به‌رپرسن
له پێ‌راگه‌یشتن
به پرسی په‌روه‌نده‌ی
ناو‌کی حکومه‌ت
تاران، له
کۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌ورۆکه‌ی
خۆیاندا له
سه‌ر
توندکردنی گه‌ماروه‌کانی
سه‌ر ئێران به
رێککه‌وتن گه‌یشن.
به
گوێره‌ی هه‌والێک
که "ئاژانسی
هه‌والنێری
ئاسۆشێتێدپرێس
" بلاوی کرده‌وه"
ئه‌ندامانی
تیمی 5+1 له سه‌ر
قه‌ده‌غه
کردنی ناردنی
چه‌ک بۆ
ئێران،
و بستنی حیسابی
بانکی که‌سایه‌تیه
ئێرانیه‌کان
و شیرکه‌ته
ئێرانیه‌کانی
په‌یوه‌ندیدار
به پرۆژه‌ی
ناوکیه‌وه
گه‌یشتنه
بریاری
کۆتایی)
ئه‌و
خالانه‌ی که
رێکه‌وتنیان
له‌سه‌ر
کراوه سبه‌ی
ته‌حویلی
نوێنه‌رایه‌تی
ئه‌ندامانی کاتی
شورای ئه‌منیه‌ت
ئه‌درێن که
له کۆبوونه‌وه‌کاندا
به‌شدار نه‌بوون.
"ئه‌میر
جۆنز" که بۆ
راگه‌یه‌نه
گشتیه‌کان ئه‌دوا
وتی: ئێمه
رێککه‌وتین و
به‌م زوانه‌یش
ئه‌و خالانه‌ی
که‌وا له‌سه‌ری
ساق بوینه‌ته‌وه
راده‌گه‌ینین.
زۆرێک
له به‌شدار
بوانی ئه‌و
دانیشتنه
هیوایان
خواست که
حکومه‌تی
تاران که‌وێته
ژێر کاریگه‌ری
ئه‌م بریاره
تازانه و واز
له‌و سیاسه‌ته
هه‌له‌یه
بهێنێت که
تاکو ئێستا په‌یره‌وی
کردووه.
ته‌ها
یاسین ره‌مه‌زانیش
به تاوانی
کۆشتنی 140 شێعه‌که‌ی
دۆجه‌یل له
په‌ت ده‌درێ
ئه‌ورۆ
پێنج‌شه‌ممه
15،03،2007، ورته‌بێژی
دادگای
پێداچونه‌وه‌ی
حکومه‌تی به‌غدا
رایگه‌یاند
که دادگای
پێداچونه‌وه
حۆکمه‌که‌ی
دادوه‌ره‌کانی
ده‌وری پێشوی
دادگایکردنه‌که‌یان
دیسان په‌سه‌ند
کردووه‌ته‌وه.
دوابه‌دوای
راگه‌یاندنی
په‌سه‌ندکرانه‌وه‌ی
سزای ئیعدام
بۆ ته‌ها
یاسین ره‌مه‌زان
که یه‌کێک
بوو له
تاوانبارانی
کۆشتاری دۆجه‌یل،
که له گه‌ل
سه‌دام‌دا
دادگای کرا
چاوه‌روان ده‌کرێت
که به‌م
زوانه ئه‌و
حوکمه له‌لایه‌ن
ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه
"ته‌نفیز"بکرێت.