با یه‌کی
ئه‌یار بکه‌ین
به رۆژی پێک
هێنانی
رێکخراوه
کرێکاری و جه‌ماوه‌ریه‌کان
کرێکاران
ئه‌مسال له‌سه‌رتاسه‌ری
دونیا له‌باروودۆخێکه
یه‌کی ئه‌یار
رۆژی جیهانی
نێونه‌ته‌وه‌ی
چینی کرێکار
جه‌ژن ده‌گرن،
وه‌زعی سیاسی
و ئابووری
چینی کرێکار
له‌ئاستی
دونیا ئالوگۆری
به‌سه‌رداهاتووه.
که‌م کردنه‌وه‌ی
بیمه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان،بێ‌کاری
،پێش‌گرتن له‌مانگرتن
و خۆپشاندانه
کرێکاریه‌کان،هه‌ره‌شه‌کردن
و چاودێری
کردنی رابه‌ران
و هه‌لسوراوانی
کرێکاری.له
سالی رابردوو
له
وولاتانی
ئیمپریالیستی
وه‌ک ئه‌مریکاو
به‌ریتانیاو
فه‌ره‌نسا شاهیدی
چه‌ندین
خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی
کرێکاری
بووین، دژ به
هه‌ژار و بێ‌کاری
و شه‌ر و
سیاسه‌تی دژی
ئینسانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری.
کرێکاران
و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی
عێراق و
کوردستانیش
به‌هۆی 35 سال
ده‌سه‌لاتی
رژێمی
دیکتاتۆری به‌عس
و 4 سال داگیر
کردنی عێراق
له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه
تاکو ئێستا له‌سه‌ره‌تایترین
مافه‌کانیان
بێ به‌ش کراون.ئه‌م
بارودۆخه‌ی
له‌عێراق ده‌چیته
پێشه‌وه نه‌ک
به‌ته‌نها
چینی کرێکار
به‌لکو گشت
کۆمه‌لانی خه‌لکی
عێراق ژیانی
سیاسی و
ئابووری و
کۆمه‌لایه‌تیان
که‌وتۆته به‌رده‌م
مه‌ترسیه‌کی
گه‌وره‌وه،
تیرۆر‌و
کوشتن، هه‌ژاری
و نائه‌منی
دابه‌شکردنی
چینی کرێکار
له‌ژێر ناوی
دین و نه‌ته‌وه‌وه‌و
تایفه‌گه‌رییه‌وه،شیرازه‌ی
ئابووری و
سیاسی کۆمه‌لگای
عێراق به‌ته‌واوه‌تی
له‌به‌ر یه‌ک
هه‌لوه‌شاوه‌ته‌وه.چینی
کرێکاری
عێراق رووبه‌روی
کۆمه‌لێک
کێشه‌ی
سیاسی،ئابووری،کۆمه‌لایه‌تی
زۆر گه‌وره
بۆته‌وه له‌لایه‌ک
داگیر کردنی
عێراق له‌لایه‌ن
ئه‌مریکاو
هاوپه‌یمانه‌کانی
له‌لایه‌کتر
گه‌شه‌ی هێزه
کۆنه‌په‌رسته
دینی و قه‌ومیه‌کان
و پارچه‌پارچه
کردنی چینی
کرێکار‌و به‌ناوی
شیعه و سنه‌و
کورد‌و عه‌ره‌ب
و شه‌روتیرۆرو،نائه‌منی،هه‌ژاری
و بێ‌کاری و
گرانی.
چینی
کرێکار‌و خه‌لکی
زه‌حمه‌تکێشی
عێراق بۆ وه‌ستانه‌وه
له‌دژی ئه‌و
هه‌موو
پیلانه‌ی
بورژوازی به‌بێ
هاتنه‌مه‌یدانی
یه‌کپارچه‌ی
چینی کرێکار‌و
رێکخراوبوون
له رێکخراوه
کرێکاری و جه‌ماوه‌ریه‌کان
ناتوانن سه‌ره‌تایی
ترین مافه‌کانی
خۆیان به‌ده‌ست
بهێنن.
کرێکاران بۆ
هه‌رداخوازیه‌ک
پێویستیان به
یه‌کێتی و
رێکخراوبوون
هه‌یه.خه‌باتی
یه‌ک پارچه‌ی
چینی کرێکار سه‌لماندویه‌تی
ده‌توانێ به‌هێزترین
ده‌سالاتی
بۆرژوازی تێک
بشکێنێ. ده‌بێت
کرێکاران وخه‌لکی
زه‌حمه‌تکێشی
عێراق به‌بێ
جیاوازی و له‌به‌رچاو
گرتنی دین ونه‌ته‌وه
هێزه‌کانی
خۆیان له
رێکخراوه
کرێکار‌و جه‌ماوه‌ریه‌کان
رێکبخه‌ن و به‌شیعاری
سیاسی و
ئابووری رۆشن
بێنه مه‌یدان
و چیتر رێگه
به‌سه‌رمایه‌داران
نه‌ده‌ن به‌ئاره‌زوی
خۆیان یاری به‌چاره‌نووسیان
بکه‌ن.به‌بێ
هاتنه مه‌یدانی
چینی کرێکار‌و
خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی
عێراق به
هاوپشتی
کرێکارانی
جیهان
ناتوانن له‌وبارووۆخه
رزگاریان بێت.چینی
کرێکاری
عێراق جیاواز
له‌هێزوو
تواناکانی
خۆی بۆ راوه‌ستانه‌وه
له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م
باروودۆخه، چاوه‌روانی
به‌ده‌ست
هێنانی هه‌رچی
زیاتری
پشتیوانی سه‌ندیکاو
یه‌کێتیه
کرێکاریه‌کان
وحزبه
سۆشیالیست و پێشکه‌وتنخوازه‌کان
و هه‌موو
ئینسانێکی
ئازادیخوازه
له سه‌رتاسه‌ری
دونیا.
بژی یه‌کی
ئه‌یار
بژی یه‌کێتی
و هاوپشتی
چینی کرێکار
کۆمیته‌ی
به‌رگری له‌کرێکارانی
عێراق 2007-04-27