c په‌یامی
ژماره‌یه‌ک
چالاکی سیاسی-
فه‌رهه‌نگیی
کورد به بۆنه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆککۆمار
له حکوومه‌تی
ئیسلامی
ئێران‌دا
هاونیشتمانانی
به‌رێز!
حکوومه‌تی
ئیسلامیی
ئێران به مه‌به‌ستی
به‌ڕێوه‌بردنی
هه‌ڵبژاردنی
ده‌وری نۆهه‌می
سه‌رۆککۆماری
به‌ته‌واوی
تواناوه
هاتووه‌ته
مه‌یدان.
کاربه‌ده‌ستانی
ده‌سه‌ڵاتدار
و بێ‌ده‌سه‌ڵات
له ناو و ده‌ره‌وه‌ی
حکوومه‌ت بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته
وه‌ک هه‌موو
هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه
که‌وتوونه‌ته
ته‌قه‌لا و به‌که‌ڵک
وه‌رگرتن له
هه‌ر ئامێر و
فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌ک
، له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان تا
ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران
به‌رنه سه‌ر
. به‌ڵام
کوردستان (
جیا له‌یه‌ک
دوو هه‌ڵبژاردن
که کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک به
ئامانجه‌وه
به‌شداریان
تێدا کردووه)
هه‌میشه
خاوه‌نی که‌مترین
رێژه‌ی به‌شدارانی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
کۆماری
ئیسلامی بووه
.
ئه‌م
جاره حکوومه‌ت
له‌کاتێکدا
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆککۆماری
به‌ڕێوه ده‌بات
که له ئاستی
نێوخۆیی‌دا له
هه‌مووکاتێک
بێ
پشتیوانتره.که
نموونه‌ی
دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی
(مه‌جلیسی حه‌وته‌م
وده‌وری دووه‌می
شووراکان) ی
رابردو بوو .
هه‌ڵبژاردن
گه‌لێک که
رێژه‌ی به‌شداری
له
کوردستاندا (
سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردان
و ته‌قه‌لوبی
هه‌میشه‌یی)
نه‌گه‌یشته
12 له 100.
له
ئاستی ده‌ره‌وه‌ش
وه‌ز‌عی
حکوومه‌ت له
نێوخۆ باشتر
نییه . ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران وه‌ک
ماکه‌ی
فاناتیکیی
ئیسلامی
سیاسی له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
ناسروان و به
گۆڕانی هه‌لومه‌رجی
سیاسی و ته‌ک
جه‌مسه‌ری
بوونی جیهان ،
ئاخونده‌کانیش
له گه‌مارۆی
ته‌وژمی شه‌پۆله‌کانی ئه‌م
ئاڵ‌وگۆردا
گیریان
کردووه . که
ده‌بێ کێشه‌ی
چه‌کی ئه‌تومی
و پیتاندنی
یورانیوم و
گۆڕانکاریه‌کانی
ناوچه و هه‌ڕه‌شه‌ی
ڕاسته‌وخۆی
ئامریکاشێ پێ
زیاد بکرێت .
بۆیه به‌له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌یه
که حکوومه‌تی
ئیسلامی له
کاتێکدا هیچ
مه‌شرووعییه‌تێکی
له‌نێو خه‌ڵکی
به‌شه‌کانی
دیکه‌ی
ئێرانیشدا نه‌ماوه
و ته‌نیا به‌زه‌بری
سه‌رکوت و
زیندان و
پاڵپشتی هێزی
چه‌کدار به‌سه‌ر
پێوه‌ماوه ،
به‌مه‌به‌ستی
ره‌واندنه‌وه‌ی
ته‌وژمی
نێونه‌ته‌وه‌یی
له‌سه‌ر خۆی،
پێویستی به
ڕێژه‌یه‌کی
زۆری به‌شدارانی
هه‌ڵبژاردنه.
تا وه‌ک به‌ڵگه‌ی
مه‌شرووعییه‌تی
خۆی
بانگه‌شه‌ی
بۆ بکات. هه‌ر
ئه‌وه‌شه که
هه‌موو باڵه‌کانی
رێککه‌وتوون
تا به‌ڵکوو
ژماره‌ی به‌شدارانی
هه‌ڵبژاردن
ببه‌نه سه‌ر
. له‌م پێوه‌ندیه‌دا،
له هه‌ستی
مه‌زهه‌بی و
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
بگره تا هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه که‌ڵک
وه‌رده‌گرن.
هاونیشتمانان
!
ئێمه
به‌شێک له
رۆشنبران و
چالاکانی
سیاسی- فه‌رهه‌نگی
وه‌ک ئه‌رکی
سه‌رشانمان
ده‌مانه‌وێ
له‌م پێوه‌ندیه‌دا
ڕا و بۆچوونی
خۆمان به
ئاگاداریی
ئێوه کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک و هه‌موو
ئازادی‌خوازان
بگه‌یه‌نین .
به
باوه‌ڕی ئێمه
هێزه
سیاسییه‌کانی
کوردستان ده‌بوو
چالاکانه و
به شێوه‌یه‌کی
به‌رده‌وام
به‌رپه‌رچی
هه‌وڵه‌کانی
رژیم و ده‌ست
و پێوه‌نده‌کانی
به ناو
کوردیان
دابایه‌وه،که
مه‌سه‌له‌ی
سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی
کورد چه‌واشه
ده‌که‌ن و
ناسیاسی ده‌ی‌نوێنن.
هه‌ر بۆیه ئه‌م
بایه‌خ نه‌دانه
،مه‌یدانی
مانۆڕی بۆ به
ناو ئیسڵاح‌ته‌له‌بانی
کورد پێک‌هێنا
که هه‌لپه‌رستانه
وا نیشان بده‌ن
گۆیاخه‌مخواری
مافه‌کانی گه‌لی
کوردن و خۆیان
وه‌ک "خوبره‌گان"
ی کورد
بناسێنن . بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
به که‌ڵک وه‌رگرتن
له‌و
ئیمکانه‌ی ده‌سه‌ڵات
بۆی ره‌خساندون
خۆیان ده‌که‌نه
نۆێنه‌ری
خواست و
ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری
کوردستان و
خواستی سه‌ره‌کیی
گه‌لی کورد
واتا "مافی
دیاریکردنی
چاره‌نووس"
تائاستی مافی
"ئه‌قوام ئێرانی"
و"حقوق شه‌هروه‌ندی"
له چوارچێوه‌ی
"قانوونی ئه‌ساسیی
ئێرانی
ئیسلامی‌دا"
داده‌به‌زێنن
. به شێوه‌یه‌ک
ژماره‌یه‌ک
رۆشنبیر و
هونه‌رمه‌ند
و نووسه‌ری سه‌ربه‌خۆ
له نێوخۆی
کوردستان
،بوێرانه
دژی ئه‌م چه‌واشه‌کاریان
هه‌ڵوێستیان
گرت و
نیشانیاندا
ئه‌مانه نه‌ک
هه‌ر "خوبره‌گان"ی
کورد نین به‌ڵکه
ژماره‌یه‌کیان
شه‌ریکی جه‌نایه‌ت
و سه‌رکوتی
حاکمییه‌ت
دژی، نه‌ته‌وه‌که‌مان
به‌حیساب دێن.
ئێمه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
له‌م باره‌وه
هیچ پاساوێک
بۆ بێده‌نگیی
هێزه سیاسیه‌کان
نابینین،راده‌گه‌یه‌نین
که :
یه‌ک
، کورد نه‌ته‌وه‌یه
و مافه‌کانیشی
مافی نه‌ته‌وه‌یین
نه‌ک "قه‌ومی"
.
دوو ،
کۆماری
ئیسلامیی
ئێران وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی
ئیدئولوژیک و
مه‌زهه‌بی
باوه‌ڕی به‌نه‌ته‌وه
و ته‌نانه‌ت
"قه‌وم"ه‌که‌ی
ئیسڵاح‌خوازه‌کان
نییه. ئه‌م
حکوومه‌ته
ئه‌گه‌رچی له
ده‌سه‌ڵاتدا
مه‌زهه‌بی
شیعه ره‌چاوده‌کات
،به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا
نوێنه‌رایه‌تیی
ناسیوناڵیزمی
فارسه و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک
دان به مافی
نه‌ته‌وه‌کانی
تری
دانیشتووی
ئێران‌دا
نانێت .
سێ،
ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌کان(
چ کورد و چ غه‌یری
کورد) له‌ماوه‌ی
8ساڵ به‌ده‌سته‌وه‌بوونی
هێزی ئیجرایی
و 4 ساڵ هێزی
یاسادانان( مه‌جلس)
،نه‌ک هه‌ر
جارێکیش باسی
کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان
نه‌کردوه ،
به‌ڵکه له
کوشتار و سه‌رکوتی
مافخوازیی نه‌ته‌وه‌کان
و به‌تایبه‌ت
گه‌لی کورد،
هیچیان له
باڵی ره‌قیبیان(ڕکه‌به‌ریان)
که‌متر نه‌هێن?